تاوەباران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران هەیە و سبەینێش لە ناوچە شاخاوییەکان هەورە تریشقە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری تاوەباران لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان هەیە.

سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش رایگەیاند، لە نیوەڕۆدا ئەگەری باران بارینی کەم هەیە لەگەڵ هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی.

ڕوونیشیکردەوە کە لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری بارینی نمە باران دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشەکە جێگیر دەبێت، هاوکات خۆڵێکی کەمیش دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 33

سلێمانی : 27

دهۆک : 32

کەرکووک : 36

هەڵەبجە : 30

زاخۆ : 32

سۆران : 27

حاجی ئۆمەران : 18

گەرمیان : 36

تەرمی ڕەئیسی و یاوەرەکانی بەچوار شاردا تێپەڕدەبن
پێت تەرمی ڕەئیسی و یاوەرەکانی بەچوار شاردا تێپەڕدەبن
داوا دەکرێت دەسەڵاتی دارایی و کارگێڕی لە ڕاکان جبوری بسەندرێتەوە
دوات داوا دەکرێت دەسەڵاتی دارایی و کارگێڕی لە ڕاکان جبوری بسەندرێتەوە
پەیوەنیدر