“ڕێگەی گەشەپێدان نزیکەی شەش ملیۆن هەلی کار دەڕەخسینێت”



ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند پرۆژەی “ڕێگەی گەشەپێدان” داهاتێکی نەتەوەیی بەردەوام بۆ عێراق دەستەبەر دەکات و نزیکەی شەش ملیۆن هەلی کاریش دەڕەخسینێت.

ناسڕ ئەسەدی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە ڕایگەیاند، “ڕێگەی گەشەپیدان” پرۆژەیەکی ئابووریییە کە لە ڕێی جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پرۆژەی گەورەوە داهاتێکی نەتەوەیی بەردەوام بۆ عێراق دەستەبە دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو کە پرۆژەکە بووەتە جێی بایەخی چەندین وڵات و کۆمپانیا و وەبەرهێن و بانکی جیهانیی و ڕۆژانە لە پەیوەندیدان لەگەڵیان بۆ ڕوونکردنەوەی بیرۆکەکە و وتیشی: “پێگەی عێراق بەهێزترین، کورتترین، کاریگەرترین، بەردەوامترین و ئاسانترین ڕێگەیە لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا کە فاو لە ڕێی تورکیاوە دەگەینێت بە ئەوروپا”.

ڕاوێژکارەکەی سودانی ڕاشیگەیاند، کە لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا شاری ئابووی فاو دروست دەکرێت کە درێژییەکەی 52 کیلۆمەترە و 11 فاکتەری وەک ئابووری، پیشەسازی، بازرگانی، وەبەرهێنان و کشتوکاڵی لەخۆدەگرێت.

ناسر ئەسەدی جەختیشیکردەوە کە “ڕێگەی گەشەپێدان” لانیکەم شەش ملیۆن هەلی کار دەرەخسێنێت.

نرخی نەوت و زێڕ دابەزی
پێت نرخی نەوت و زێڕ دابەزی
لە بارەی وەرگرتنی گەنمەکانیان دڵنیایی بە جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەدرێت
دوات لە بارەی وەرگرتنی گەنمەکانیان دڵنیایی بە جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەدرێت
پەیوەنیدر