ئاماری ڕووداوەکان لە پێنج مانگی هەرێم ئاشکرا کرا



حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ڕووداوەکانی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵی بڵاوکردەوە کە هەزار و 292 ڕووداوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە ماوەی سەرەتای ئەمساڵ تاکوو ئێستا، هەزار و 292 ڕووداوی جۆراوجۆر لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، کە سەرەکیترینیان سووتان و خنکان و هەڵدێران ـە، و 62 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکان، لە پارێزگای هەولێر لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا 358 ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویداوە، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 351 ڕووداو و سلێمانی 217 ڕووداو و دهۆک و ئیدارەی زاخۆ 115 ڕووداو و ئیدارەی ڕاپەڕین 98 ڕووداو و هەڵەبجە 21 ڕووداو.

لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا زۆرترین ئەو ڕووداوانەی کە دەنگدانەوەی دروستکرد، سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر و بازاڕی قەیسەری و چەند کۆگایاک بوو لە پارێزگای هەولێر، لافاو و کۆبوونەوەی ئاو لە دهۆک و ڕووداوی هاتووچۆ و بروسکە و گیانلەدەستدانی هاوونیشتیمانیان بە بروسکە.

شاندی خانەنشینانی هەرێم بۆ هاوتاكردنی مووچە لە بەغدایە
پێت شاندی خانەنشینانی هەرێم بۆ هاوتاكردنی مووچە لە بەغدایە
هۆشداری درا بە هاووڵاتیان و داوا دەکەن خۆیان بەدوور بگرن
دوات هۆشداری درا بە هاووڵاتیان و داوا دەکەن خۆیان بەدوور بگرن
پەیوەنیدر