هۆشداری درا بە هاووڵاتیان و داوا دەکەن خۆیان بەدوور بگرن



لە یەکێک لە بتڵەکانی کلۆر لە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی خاس لە شارۆچکەی قەڵادزێ، لێچوون ھەیە و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش ھۆشداری دەدات بە هاووڵاتییانی ناوچەکە.

بۆجاری دووەم لە پڕۆژەی ئاوی خاس لە شارۆچکەی قەڵادزێ، یەکێک لە بتڵەکانی کلۆر لێچوونی ھەیە و دانیشتوانی نزیک لە پڕۆژەکە و هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە کە لە پڕۆژەکە نزیک نەبنەوە و سەرپەرشتیاری پڕۆژکەش دەڵێت: سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنینی لێچوونەکەین.

مارف مەحمود سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئاوی خاس لە شارۆچکەی قەڵادزێ ڕاگەیاند: ئەمڕۆ جارێکی تر لێچوون لە یەکێک لە بتڵەکانی کلۆرھەیە لە پڕۆژەکە، لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنین، و بەشێکی زۆری لێچونەکە کۆنترۆڵکراوە،

وتیشی، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا نەتوانراوە ١٠٠./. لێچوونەکە کۆنترۆڵ بکەین، ھێشتاش مەترسی ھەیە و ئەگەری زیاد بوونی لێچوون ھەیە، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان و گوندنشینانی نزیک لە پڕۆژەکە دوور بکەونەوە و خۆیان بپارێزن.

لە سەرەتای مانگی ئایاردا، بەھۆی لێچوونی کلۆر لە یەکێک لە بتڵەکانی پڕۆژەکەوە پۆلیسێک گیانیلەدەستدا و چەند کەسێکی تریش بەھۆی ژەھراوی بوونەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

ئاماری ڕووداوەکان لە پێنج مانگی هەرێم ئاشکرا کرا
پێت ئاماری ڕووداوەکان لە پێنج مانگی هەرێم ئاشکرا کرا
داوای دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ دەکرێت
دوات داوای دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ دەکرێت
پەیوەندیدار