زیاد جەبار؛ ده ساڵە هەرێم بەبێ یاسای بودجە بەڕێوەدەچێت



سەرۆكی لیژنەی كاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 10 ساڵە هەرێمی كوردستان بەبێ یاسای بودجە بەڕێوەدەچێت، دەشڵێت،”ئەوە دوو خولی پەرلەمانیە ئەو پڕۆژە یاسایەمان نەبینیوە”.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی كاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان بە سایتی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، خاڵی لاوازی هەر حكومڕانیەك ئەوەیە، كە بەبێ یاسای بودجە بەڕێوەبچێت، بۆ ناوبانگی هەرێم باش نییە، كە ئەوە 10 ساڵە بەبێ ئەو یاسایە حكومەتی هەرێم بەڕێوە دەبرێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ فشارخستنە سەر حكومەت تا بۆ ساڵی نوێ پڕۆژەی بودجە بنێردرێتە پەرلەمان و ببێتە یاسا، بەڵام ئومێدی پێی نییە، حكومەت جدی بێت، بۆیە بەپێچەوانەوە هەرجارەو بەبیانویەك پڕۆژەكە نانێرێتە پەرلەمان.

ئاشكراشیكردووە، كە لەكاتی پێكهێنانی حكومەت و ئەو كارنامەیەی لەپەرلەمانی كوردستان خوێنرایەوە بەڵێندرا ساڵانە هەرێمی كوردستان پڕۆژە یاسای بودجەی هەبێت، بەڵام ئەوە دوو خولی پەرلەمانیە ئەو پڕۆژە یاسایەیان نەبینیوە.

ئەنبار؛ تۆمەتبارێک بە زياتر له  ١٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا
پێت ئەنبار؛ تۆمەتبارێک بە زياتر له ١٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا
پیشمەرگە ئۆپەراسیۆنێك لەدژی داعش ئەنجام دەدات
دوات پیشمەرگە ئۆپەراسیۆنێك لەدژی داعش ئەنجام دەدات
پەیوەنیدر