شەپۆلێكی دیكەی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، سبەینێ‌ و دوو سبەی شەپۆلێكی باران بارین لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆوە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەبەشێکی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و کەرکوک و ھەولێر ھەورەکان بەرەو چالاکبوون ئەچن و لەھەندێ ناوچەدا نمە باران ھەیە لەگەڵ بوونی ھەورە بروسکەدا و کاتەکانی دواتریش کاریگەری ئەو ناجێگیریە زیاتر ئەبێت و تا کاتی ئێوارە بەردەوامی ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، لە زۆربەی شوێنەکان ئەگەری نمە باران ھەیە و لەھەندێ شوێنیش بەدیاری نەکراوی تاوە بارانی باش ئەبارێت و ھەورە بروسکەی بەھێزی لەگەڵدا چالاک ئەبێت .

وتیشی، “سبەی و دوو سبەیش بەھەمان شێوە کاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە ئەو حاڵەتە چالاک ئەبێتەوە و ھەورە بروسکە و تاوە بارانی جیاجیا ناوچەکان ئەگرێتەوە”.

 

هەرێم چاوی لە پەرلەمانە و سەرۆكایەتی هەرێميش چاوەڕێی دادگای فیدڕاڵییە
پێت هەرێم چاوی لە پەرلەمانە و سەرۆكایەتی هەرێميش چاوەڕێی دادگای فیدڕاڵییە
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیارێک دەدرێت
دوات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیارێک دەدرێت
پەیوەندیدار