بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو ڕەئیسی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات



کونسوڵی ئێران لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو سەرۆکی وڵاتەکەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و ئاڵای کۆماری ئیسلامیش لەسەر کونسوڵخانەکانی لە هەولێر و سلێمانی هێنرانە خوارەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بە بۆنەی ڕووداوی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێران و یاوەرەکانی، ئاڵای کۆماری ئیسلامی لە سەر کونسوڵخانەی هەولێر و سلێمانی هێنرایە خوارەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە نەسروڵا ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو ئیبراهیم ڕەئیسی، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات و بڕیاربوو ئەمڕۆش تیمی ڕێکخستنی سەردانەکە سەردانی عێراق بکات.

ڕەشنوودی ئەوەشی خستەڕوو کە ڕەئیسی بایەخی بە باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێران و یاوەرەکانی ڕاگەیەندرا کە دوێنێ هەلیکۆپتەرەکەیان لە تەورێز تێکشکا.

عێراق ڕۆژێک ماتەمینی ڕاگەیاند
پێت عێراق ڕۆژێک ماتەمینی ڕاگەیاند
وەزیری پێشووی ئێران: ئەمریکا هۆکاری گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆمارە
دوات وەزیری پێشووی ئێران: ئەمریکا هۆکاری گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆمارە
پەیوەندیدار