کەشناسی: تاوەباران دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت



بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەینێ تاوەباران و هەورە بروسکە ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاوەباران و بروسکەی کورتمەودا ناوچەکانی پاڕێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەرین ناوچەکانی باکووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە تاوەبارانەکە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا زیاتر دەبێت و ئەگەری تۆز و خوڵێکی کەم هەیە.

سەبارەت بە سبەینێش ڕایگەیاند، لە دواى نیوەڕۆوە تاوەباران و هەورە تریشقەی کورت خایەن زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.

کەشناسی ئەوەشیخستەڕوو کە لەکاتەکانی شەودا کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دەوروپشتی شاری کەرکووکیش دەگرێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 34

سلێمانى: 30

دهۆک : 31

زاخۆ : 32

هەڵەبجە : 33

کەرکووک: 37

سۆران : 29

حاجی ئۆمەران: 20

گەرمیان : 37

بافڵ تاڵەبانی: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە و هابەشی خەمیانین
پێت بافڵ تاڵەبانی: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە و هابەشی خەمیانین
نوێنەری حکومەتی هەرێم: بەغدا قووڵایی ستراتیژیی هەرێمی کوردستانە
دوات نوێنەری حکومەتی هەرێم: بەغدا قووڵایی ستراتیژیی هەرێمی کوردستانە
پەیوەنیدر