سەرۆکایەتییەکانی هەرێم، وەزیران و پەرلەمان لەگەڵ دوو وەزارەتدا مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دووشەممە دوا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانەوە و مووچەی سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەردوو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
بەوەش دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار وەزارەتەکان کۆتایی دێت، هەرچەندە تا ئێستا چارەنووسی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان یەکلانەکراوەتەوە.