شەپۆلێكی دیكەی بارانی بەهاری و تەرزە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هۆشداری هەورەبروسكە دەدرێت.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، به‌هۆی داخڵبوونی نزمه په‌ستانێكی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه پێشبینی ده‌كه‌م له سبه‌ی دوو شه‌ممه‌وه تاوه‌كو ڕۆژی چوار شه‌ممه تاوه بارانی به‌هاری و هه‌وره بروسكه‌ی توند ناوچه‌كانی هه‌رێمی كورستان بگرێته‌وه.
ڕاشیگەیاند، بڕی بارانبارین له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه تا ناوچه‌یه‌كی دیكه جیاوازه و له‌هه‌ندێ شوێن لێزمه باران و ته‌رزه ده‌بارێت و كه‌مترین بڕی باران له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌پۆله له‌گه‌رمیان تۆمار ده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، حاڵه‌ته ناسهقامگیریهكه سه‌رانسه‌ریه و له‌هه‌موو جێگایه‌ك ئه‌گه‌ری تاوه باران و هه‌وره بروسكەی توند هه‌یه هه‌ندێك جار ئه‌گه‌ری چالاكبونی با هه‌یه به‌ڕێژه‌ی 27 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی شێ له‌هه‌وادا هه‌ست به‌گه‌رما ده‌كرێت.
ڕوونیشی كردەوە، شه‌وی چوار شه‌ممه به‌ته‌واوی كۆتایی به‌و حاڵه‌ته ناسه‌قامگیریه دێت.