هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆكی ئێران دۆزرایەوە



تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند، کە پاشماوەی فڕۆکەكەی ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆك كۆمار دۆزراوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) لە زاری تەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانەوە بڵاویکردۆتەوە، “تیمەکانی فریاگوزاری پاشماوەی فڕۆکەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانیان دۆزیوەتەوە”، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

موحسین مونسوری، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری بەڕێوەبەرایەتی، بۆ ئاژانسی
(ئیرنا) ئاماژەی بە ڕێوشوێنەکانی دۆزینەوەی هەلیکۆپتەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند، ڕووداوەكە مەترسیدار نییە.

وتیشی، “چەندین جار پەیوەندیمان لەگەڵ دوو لە هاوەڵانی سەرۆک کۆماری ئێران کردووە و وا دیارە کە ڕووداوەکە مەترسیدار نەبوو”.

لە یەکێک لە شارەكانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە ئێران، هەلیکۆپتەرێکی هەڵگری سەرۆک کۆماری ئێران و شاندی یاوەری، تووشی ڕووداوێک بووە و تا ئێستا تیمە فریاگوزارییەكانی ئەو وڵاتە بەدوایدا دەگەڕێن.

ونبووەكانی ناو فڕۆكەكە بریتین لە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و مەلەک ڕەحمەتی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، جگە لە ئیمامی هەینی پارێزگای تەورێز، محەمەد عەلی ئەلهاشم، هەروەها هاوەڵ و سەرۆکی تیمی بەخێوکردنی سەرۆک کۆماری ئێران و تیمی فڕۆکەکە.

ڕووداوی هێلیكۆپتەرەكەی ڕەئیسی بەهای تمەنی شكاند
پێت ڕووداوی هێلیكۆپتەرەكەی ڕەئیسی بەهای تمەنی شكاند
بە ڤیدیۆ؛ تیمەكان لەشوێنی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی ڕەئیسی نزیكدەبنەوە
دوات بە ڤیدیۆ؛ تیمەكان لەشوێنی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی ڕەئیسی نزیكدەبنەوە
پەیوەندیدار