محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی سودانی فەرمانیکرد، بۆ هاوکاریکردنی ئێران لە گەڕان بەدوای فڕۆکەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی هەرچی پێویستە بیکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی سودانی بڵاویکردۆتەوە، سودانی وەزارەتی ناوخۆ و مانگی سووری عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی ڕاسپارد، کە هاوکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن لە گەڕان بەدوای فڕۆکەکەی سەرۆک کۆماری ئێران کە لە باکوری ئێران بێسەروشوێن بووە.
ئەو هەلیکۆپتەرەی کە سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و چەند کەسێکی تری هەڵگرتبوو، لە ناوچەی دارستانی دیزمار لە نێوان گوندەکانی ئوزی و بیر داود تووشی ڕووداوێک بوو، و تائێستا نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.