دوای 40 ڕۆژ دواكەوتن، دابەشكردنی مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێم هەفتەی ڕابردوو دەستی پێكرد و سبەینێ كۆتایی دێت.
بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ یەك شەممە 19-5-2024 مووچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان، ڕۆشنبیری و لاوان و كارەبا) دابەشكرا.
هەر بەپێی خشتەكە سبەی دوو شەممە، مووچەی وەزارەتەكانی (ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی)، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دابەش دەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هێشتا پارەی مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێم نەكراوە و كاتی دابەشكردنی مووچەی ئەو هێزانە نادیارە.