ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەمواری یاسای بەدجەی بۆ ساڵی 2024 پەسەند کرد و بڕیارە ڕەوانەی پەرلەمانی بکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دانیشتنی نائاسایی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی ئەنجامدا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر خشتەکانی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤، و لە دانیشتنەکەدا ئەنجوومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر خشتەکانی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و ڕەوانەی پەرلەمانی دەکات بۆ پەسەند کردنی.
لە ماوەکانی پێشوودا بەهۆی هەبوونی هەندێک گرفت و بەربەست لە یاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق، بڕیار درا هەمواری یاساکە بکرێتەوە و دواتر بنێردرێت بۆ پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی،
بە پەسەندکردنی هەمواری یاساکە بەشێک لە گرفتەکانی مووچە و بەشە بودجەی هەرێم چارەسەر دەبن، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە خەرجی بەکاربردن( ئینفاق فعلی) هەیە، مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە هەموارى بودجەدا بەستراوەتەوە بە بودجەى حاکیمیەوە و لەگەڵ پەسەندکردنى بودجەدا کێشەکەش چارەسەر دەبێت و مانگانە لە بەغداوە پشکى هەرێم دەنێردرێت.