تەندروستی سلێمانی دوا وادە بۆ حاجییان دیاری دەكات



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ دواین وادەیە بۆ حاجییان بە مەبەستی ئەنجام دانی پشكنینی پزیشكی.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی شاری سلێمانی، كە ناویان نووسیوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، سبەینێ 2024/5/20 دواین وادەیە بۆئەوەی سەردانی بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی بكەن بۆ ئەنجامدانی پكشنینی پزیشكی پێویست.

ڕاشیگەیاند، پێش ئەوەی گەشت بكەن بەرەو وڵاتی سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج ئەو پشكنینەیان دەبێت ئەنجام دابێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە كاروان ستونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بڕیارە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤ەوە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی بەرەو سعودیە بەڕێ بکەون و لە ٣٠ی ئایار كۆتایی دێت.

وتیشی، ” بە ڕێگەی وشکانیش لە 29ی ئایار بەڕێ بکەون بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، کە ژمارەیان ٤٦٨٥ حاجییە”.

 

فڕۆکەکەی ڕەئیسی تووشی ڕووداو بوو
پێت فڕۆکەکەی ڕەئیسی تووشی ڕووداو بوو
بڕی 10 ملیۆن دینار پێشینەی هاوسەرگیری دەدرێت بە گەنجان
دوات بڕی 10 ملیۆن دینار پێشینەی هاوسەرگیری دەدرێت بە گەنجان
پەیوەندیدار