بڕی 10 ملیۆن دینار پێشینەی هاوسەرگیری دەدرێت بە گەنجان



 

بانکی ئیسلامیی نەهرەین ڕایدەگەیەنێت، بۆ پڕۆسەی هاوسەرگیری بڕی 10 ملیۆن دینار دەدرێت بە گەنجان بە كەفالەت و بە ماوەی پێنج ساڵ بە قیست لێیان وەردەگیرێتەوە.

عیماد رەسەن، یاریدەدەری بەڕێوەبەری بانکی ئیسلامیی نەهرەین ڕایگەیاندووە، “دەستمان کردووە بەپێدانی قەرز بەوانەی هاوسەرگیرییان کردووە، کە بڕەکەی 10 ملیۆن دینارە بۆ ماوەی پێنج ساڵ، بە سوودی دوو ملیۆن دینار”.

ڕاشیگەیاندووە، بڕە پارەکە لەکاتی گەڕاندنەوەی قەرزەکەدا دەگاتە 12 ملیۆن دینار، مانگانە 200 هەزار دینار دەکات بۆ ماوەی شەست مانگ دەگەڕێنرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت قەرزەكە گرنتی بكرێت، بەمەرجێک پسوڵەی ئەو کەرەستانەی پێویستی پێیەتی لە کەسی فرۆشیار دەیکڕێت، وەکو ئامێری کارەبایی و کەلوپەلی ناوماڵ پێشكەش بكات و بانک ئەو بڕە پارەیە دەدات بە فرۆشیارەکە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “مەرجە ئەو کەسانەی ئەو قەرزە دەکەن بەرواری هاوسەرگیرییان لە دوو ساڵ کەمتر بێت و نووسراوی فەرمی هاوسەرگیرییەکەی هەبێت”.

 

تەندروستی سلێمانی دوا وادە بۆ حاجییان دیاری دەكات
پێت تەندروستی سلێمانی دوا وادە بۆ حاجییان دیاری دەكات
حكومەتی عێراق بەشێك لە وانەبێژانی هەرێم دادەمەزرێنێت
دوات حكومەتی عێراق بەشێك لە وانەبێژانی هەرێم دادەمەزرێنێت
پەیوەنیدر