وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئاشكرای دەكات، لیستی وانەبێژانی زانكۆ حكومییەكان ئاڕاستەی بەغدا دەكرێت بۆ دامەزراندنیان بە هەمیشەیی.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی كوردستان به ماڵپەڕی فهرمی حكومهتی ڕاگەیاند، “وەزارەتی خوێندنی باڵا، لیستی ناوی سەرجەم وانەبێژانی زانکۆ حکومییەکانیان بەرزکردوەتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و لەوێشەوە ئاڕاستەی بەغداد دەکرێت، بەمەبەستی دامەزراندن و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان”.
وتیشی: “وانەبێژانی زانکۆ حکومییەکان ماوەی چەند ساڵێکە خزمەت پێشکەش بە خوێندنی باڵا دەکەن لە هەرێمی کوردستان، بۆیە مەبەستییانە بێ جیاوازی سەرجەم وانەبێژان دابمەزرێن”.
جەختیشی كردۆتەوە، وانەبێژانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیان هەزار و 982 وانەبێژە و ماوەی چەندین ساڵە وەک وانەبێژ خزمەت دەکەن.