گەشتی حەج بە ڕێگای وشکانی زیادی کردووە



لە کۆتایی ئەم مانگەدا یەکەم کاروانی حاجییان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سعودیە بەڕێدەکەون، بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومرەش دەڵێت، “ئەمساڵ بە شێوەیەکی بەرچاو خواست لەسەر ڕێگای وشکانی زیادی کردووە”.

تەها سەعید، بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، لە سنووری سلێمانی هەزار و ٢١٠ هاووڵاتی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بۆ سعودیە بەڕێدەکەون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ژمارەیەی پارێزگای سلێمانی ٦٢٨ هاووڵاتی پیاون و ٥٤١ یشیان ژنن، گەنجترینیان ١٨ ساڵە و بە تەمەنترینیشیان سەروو ٨٠ ساڵ دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە سنووری سلێمانی مامەڵەی ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن ٢٦ کۆمپانیا ئەنجامدەدرێت، چوار پزیشک و پێنج مامۆستای ئایینی، چوار فەرمانبەری نوسینگەگەشمان لەگەڵیان بۆ سعودیە بەڕێدەکەون.

بە وتەی بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی ئەمساڵ خواست لەسەر ڕێگای وشکانی زیاتر بووە وەک لە ڕێگای ئاسمانی، کە ٤١٤ حاجی بە نۆ کاروان بە ڕێگەی وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون، کە بە نزیکەی بە سێ ڕۆژ دەگەنە مەدینە.

سەبارەت بە جیاوازی نرخی وشکانی و ئاسمانی وتی، نرخی گەشتی حەج بە ڕێگای وشکانی پێنج ملیۆن و سێ سەد هەزار دینارە، بە ڕێگای ئاسمانی ٦ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دینارە، هەر بۆیە هاووڵاتییان زیاتر وشکانی هەڵدەبژێرن.

تەها سەعید، بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاند، یەکەم کاروانی حاجییان لە سلێمانییەوە ٢٧ی مانگ دەبێت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێدەکەون، بە ڕیگای وشکانیش ٢٩ی مانگ یەکەم کاروان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.

 

دوکاندارانی بازاڕی دهۆک گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا
پێت دوکاندارانی بازاڕی دهۆک گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا
منداڵێک بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر قەڵەمێک قووت دەدات
دوات منداڵێک بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر قەڵەمێک قووت دەدات
پەیوەندیدار