منداڵێک بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر قەڵەمێک قووت دەدات



کوڕێکی تەمەن ٧ ساڵ دوای قووتدانی قەڵەمێکی درێژی ١٠ سانتیمەتر، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی پێ بگات، ڕزگاری بوو.

بە وتەی پزیشکەکان، پشکنینی تیشکی X بۆ سنگ و سکی ئەو منداڵە نیپاڵییە کە قەڵەمێکی درێژی ١٠ سانتیمەتری قوتداوە، دەریخستووە کە قەڵەمەکە لە گەدەیدا گیر بووە.

ئەو منداڵە کوڕەکە بە درێژایی ماوەی چاودێری پزیشکی بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر چالاک بووە، لە کاتێکدا قەڵەمەکە لە گەدەیدا بووە.

پزیشکەکان ئامۆژگاری منداڵەکەیان کردووە، کە بەدرێژایی ماوەی چاودێریکردنەکە ئاوێکی زۆر بخواتەوە، هەروەها تەنها مۆز بخوات.

بەگوێرەی گۆڤاری Radiology Case Reports، پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە، خواردنی کەلوپەلی ڕۆژانە و بەردەست لەنێو منداڵانی نێوان 6 مانگ بۆ 6 ساڵدا باو، لە کاتێکدا 80٪ بۆ 90%ی حاڵەتەکانی خواردنی کەلوپەلەکان بەبێ پێویستی دەستێوەردان تێدەپەڕن، بەڵام ڕەنگە قورس تر بێت بۆ ئەوەی شتێکی تیژ بە کۆئەندامی هەرسدا تێپەڕێت.

گەشتی حەج بە ڕێگای وشکانی زیادی کردووە
پێت گەشتی حەج بە ڕێگای وشکانی زیادی کردووە
کەشناسی: ئەگەری تاوەباران و هەورە تریشقە هەیە
دوات کەشناسی: ئەگەری تاوەباران و هەورە تریشقە هەیە
پەیوەندیدار