دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵاکەی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە



دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات کە لەسەر دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان تۆماریکردووە.

بە پێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ یەکشەممە، دانیشتنی یەکەمی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت کە لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆماری کردووە.

لە سکاڵاکەدا داوا لە دادگا کراوە بڕیاری نادەستووریبوونی ماددەی 2ی سیستمی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات و فەرمانیش بۆ ڕاگرتن و هەڵپەساردنی ڕێکارەکانی کۆمسیۆن سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربکات.

سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت تایبەتە بە شێوازی دابەشکردنی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا.

بڕیاربوو ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە دوابخرێت، بە تایبەتیش دوای ئەوەی ڕێکارەکانی کۆمسیۆن ڕاگیران.

زیاتر لە 100 دوكانی بازاڕى قەیسەرى کۆنى کەرکووک سووتا
پێت زیاتر لە 100 دوكانی بازاڕى قەیسەرى کۆنى کەرکووک سووتا
عێراق بۆ پێشخستنی کەرتی سەربازیی پشت بە تورکیا و چین دەبەستێت
دوات عێراق بۆ پێشخستنی کەرتی سەربازیی پشت بە تورکیا و چین دەبەستێت
پەیوەندیدار