شەمەندەفەرەكەی عێراق دەگاتە هەرێمی كوردستان



دوابەدوای ڕێككەوتنە چوار قۆڵییەكەی (عێراق و توركیا و ئیمارات و قەتەر) بۆ ڕێگای گەشەپێدان، حكومەتی عێراق ڕاكێشانی هێڵی شەمەندەفەر دەخاتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە و بەندەری فاو بە دهۆك و توركیاوە دەبەستێتەوە.

كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسنینی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەمەندەفەری خێرا دەكەوێتە كار بە تێكڕای 4 كاتژمێر لە ڕۆژێكدا بۆ گواستنەوەی گەشتیاران و هاووڵاتیان و پلانیان هەیە بۆ گواستنەوەی 13 ملیۆن گەشتیار لە ساڵێكدا لەڕێی “ڕێگەی گەشەپێدان”ەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ڕێگای گواستنەوەیە تەنها تایبەت نابێت بە گواستنەوەی دەرەكی، بەڵكو یارەمەتیدەر دەبێت بۆ گواستنەوەی ناوخۆیی و 12 كاتژمێر تەرخان دەكرێت بۆ گواستنەوەی كاڵا و كەلوپەل و 6 كاتژمێری ڕۆژانەش بۆ چاكسازی لە هێلەكانی شەمەندەفەرەكە و خودی شەمەندەفەرەكاندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پلانیان هەیە بۆ درێژكردنەوەی هێڵی ئاسنی و بەستنەوەی بەڕێگاكانی دیكە تاوەكو ڕێگەی گەشەپێدان سەرجەم پارێزگاكان بگرێتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

ئاشكراشی كردووە، ڕێگای شەمەندەفەرەكە لە فاو دەستپێدەكات و دەڕوات بە نەخشەی عێراقدا لە باشوور بۆ باكوور بە 10 پارێزگادا دەڕوات تاوەكو دەگاتە پارێزگای دهۆك و سەر سنووری توركیا و درێژییەكەی 1200 كیلۆمەترە.

كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسنینی عێراقی ڕوونیشی كردۆتەوە، سەرجەم دۆسیە هونەرییەكان و كێشەلەسەرەكان بە درێژی 1170 كیلۆمەتر چارەسەر كراون و تەنها 30 كیلۆمەتر ماوە لە باكووری ڕەبیعە بۆ پیشخابوور لە كۆتایی باكووری دهۆك.

 

بە چەکوش لەناو مزگەوتدا کەسێک بریندار کرا
پێت بە چەکوش لەناو مزگەوتدا کەسێک بریندار کرا
نرخی مریشك هەرزان بوو
دوات نرخی مریشك هەرزان بوو
پەیوەنیدر