نرخی مریشك هەرزان بوو



نرخی گۆشتی مریشك ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لە دابەزین دەكات و سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەرخانەکانی سلێمانی هۆكارەكەی بۆ زۆری بەرهەمی مریشك و كەمی خواستی هاووڵاتیان دەگەڕێنێتەوە.

یونس، كە دوكانی فرۆشتنی مریشكی هەیە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كردووە و لە ئێستادا نرخی یەك كیلۆ مریشكی زیندوو بە 2250 دینارە بۆ ئەو مریشكانەی كێشیان لەسەرووی سێ‌ كیلۆوەیە، بەڵام ئەوانەی كێشیان كەمترە نرخی كیلیۆیەك بە 1900 دینارە.

ڕاشیگەیاند، ئێستا خەڵك خواستیان لەسەر مریشكی سوور هەیە، كە نرخی مریكشێك بە چاككردنەوە لەنێوان 5 بۆ 6 هەزار دینارە.

لای خۆشیەوە، نازم عەبدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەرخانەکانی سلێمانی و گەرمیان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، تێچووی کیلۆیەک مریشک لە پەلەوەرخانەکان 2600 دینارە، بەڵام کیلۆیەکی بە 1900 دینار دەفرۆشن.

نازم عەبدوڵڵا لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخی مریشک وتی، “دابەزینی نرخ بەهۆی زۆریی مریشک و خواستی کەمەوەیە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەمساڵدا لە مانگی شوبات و لە مانگی نیسان لەپێش جەژنی ڕەمەزان، نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو گەیشتە 4 هەزار دینار.

 

شەمەندەفەرەكەی عێراق دەگاتە هەرێمی كوردستان
پێت شەمەندەفەرەكەی عێراق دەگاتە هەرێمی كوردستان
چیرۆکی کلۆپ لەگەڵ ڕێدز ناوازەبوو، کۆتایی هات
دوات چیرۆکی کلۆپ لەگەڵ ڕێدز ناوازەبوو، کۆتایی هات
پەیوەندیدار