“فه‌رمانبه‌ران به ‌ئاسانی مووچه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن”



پارێزگاری هەولێر ئەو دەنگۆیانە لەبارەی ڕاگرتنی سیستمی هەژماری من ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت” هه‌ندێك ده‌نگۆ و هه‌واڵی ناڕاست هەن”.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ڕاگەیاند،  “حكومەتی هەرێمی كوردستان نزیكەی ساڵێكە دەستی كردووە بە بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆران لە رێگەی پرۆژەی (هەژماری من)، لە ئێستادا زیاتر لە 300 هەزار مووچەخۆر بەبانكی كراون، زیاتر لە 200 هەزار كارتی بانكی دراوەتەوە بە مووچەخۆران، پرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر، چه‌ند رۆژێكیشە‌ ئامێرەکانی پارەڕاكێشانی (ATM) كارده‌كه‌ن و رێنمایی پێویست دراوه‌ به‌ مووچه‌خۆران له‌سه‌ر شێوه‌ی به‌كارهێنانی، بۆیە پرۆسه‌كه‌ زۆر سه‌ركه‌وتووه‌ له ‌هه‌ولێر و به‌بێ گرفت مووچه‌خۆران مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێستا حەوت بانك بەشدارن لە پڕۆژی هەژماری من، ئەوانیش بریتین لە: ئاڕتی بانك، جیهان، بەغدا، بی بی سی، بانكی ئەهلیی عێراقی و بانكی ئیسلامیی عێراقی (تی بی ئای)، کە بڕیارە تا كۆتایی 2024، زیاتر لە هەزار ئامێری پارەڕاكێشانی (ATM) لە تەواوی كوردستان دابنرێن،

دەربارەی گرفتی  ATM ئومێد خۆشناو وتی” به‌داخه‌وه‌ دوو رۆژه‌ هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن به‌بێ هۆكار كه‌وتوونه‌ته‌ دژایه‌تیکردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت وا وێنا بكه‌ن ئه‌مه‌ گرفتی تێدایه‌، له‌ كاتێكدا هیچ گرفتێك نییه‌ و به‌ سه‌ركه‌وتووانە مووچه‌خۆران مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن”.

ڕوونیشیکردۆتەوە، بڕیاره‌ له‌ داهاتوودا ژماره‌ی ئامێرەکانی پارەڕاكێشانی (ATM) زیاتر بكرێن و له‌گه‌ڵ كاراكردنی هه‌ژماری فه‌رمانبه‌ران، سنووری سه‌رجه‌م ئامێره‌كانیش فراوان ده‌كرێت،

دەشڵێت”پڕۆژی هەژمار من، 19 خزمەتگوزاریی بانكی لە خۆ دەگرێت و به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی بۆمان هاتوونه‌ته‌وه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌رگرتنی مووچه‌ له‌ (هه‌ژماری من) له‌ شاری هه‌ولێر زۆر سه‌ركه‌وتووانە به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و فه‌رمانبه‌ران به‌بێ گرفت پاره‌كانیان وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ی كراویشه‌ له‌ خزمه‌تی ئابووریی كوردستان و پێشكه‌وتنی هەرێمی كوردستاندا بووه”

ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٤ لە هەولێر، قەڕەباڵغی درووستبوو و بەهۆیەوە بەشێک لە مووچەخۆران گرفت بۆ ڕاکێشانی مووچەکانیان دروستکرد، بەپێی زانیارییەکانیش هۆکارەکە بۆ بوونی چەند گرفتێک لە ئامێرەکانی (ATM) لەو ناوچانەد دەگەڕێتەوە.

مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەكرێت
پێت مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەكرێت
خەڵك؛ ناوی كاندیدەكان بۆ سەرۆكی نوێی پەرلەمان بڵاودەكاتەوە
دوات خەڵك؛ ناوی كاندیدەكان بۆ سەرۆكی نوێی پەرلەمان بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر