پاشماوەیەکی کەلەپووری لە گەرمیان دەدۆزرێتەوە



بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپوور دۆزینەوەی پاشماوەیەکی کەلەپووری لە گەرمیان ڕاگەیاند، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئینگلیزەکان.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 17ی ئایار، دوای ئاگادارکردنەوەمان لە لایەن لێپرسراوی بەشی ئاسایشی ناوشار و معاونیەتی ئاسایشی باوەنوور، لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان بە سەرپەرشتی ساڵح محەمەد بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان، بە هاوکاری ئاسایشی قورەتوو سەردانی شوێنەکەیان کرد لە سنووری ناحیەی قورەتوو.

ئاماژەی بەوەکرد، پاش سەردانیکردنی لیژنەکە دەرکەوت پاشماوەکە تایبەتە بە سەردەمی ئینگلیزەکان کە بەهۆی لافاوە و دەرکەوتووە، ئەمەش پەیوەستە بە چەند بینایەکی دیکە بەدەوروبەریەوە .

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد
پێت كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد
کچێک و منداڵێک لە ئاودا خنکان
دوات کچێک و منداڵێک لە ئاودا خنکان
پەیوەندیدار