بەرزی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر بازرگانان دروستكردووە



بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یەكێتی ژوورە بازرگانییەكان و پیشەسازی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ناسەقامگیریی نرخی دۆلار جگە لە سێكتەری بازرگانی و بازاڕ كاریگەری لەسەر كەرتی خانوبەرە و كڕین و فرۆشتن و زێڕ دروستكردووە.

ئەسكەندەر محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یەكێتی ژوورە بازرگانیەكان و پیشەسازی هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دینار كاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر نرخی كاڵا و پێویستییەكانی ڕۆژانە هەیە، كاریگەرە ڕاستەوخۆكان كە ئەوكاڵایانە هاوردە دەكرێن بە دۆلارە، ناڕاستەوخۆش لەكاتی گواستنەوەی كاڵاكان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی كاریگەری دەكاتە سەر نرخی كاڵاكان.

دەشڵێت، ناسەقامگیریی نرخی دۆلار، ناسەقامگیری تەواوی لەئابووری عیراق و بازاڕ درووست كردووە، لەئەنجامی ئەو كاریگەرانەی لەسەر هەموو ئاڵوگۆڕێكی بازرگانی و ئابووری درووست بووە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەو ناسەقامگیرییەی لە نرخی دۆلار جگە لە سێكتەری بازرگانی و بازاڕ كاریگەری لەسەر كەرتی خانوبەرە و كڕین و فرۆشتن و زێڕ درووست كردووە، بەڵام كاڵا و پێداویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیان كاریگەری زیاتری لەسەر هاووڵاتی درووستكردوە، لەهەمان كاتدا مەترسی لەسەر بازرگانان دروستكردووە، چونكە پارە و سەرمایە و قازانجیان كەوتووەتە مەترسی و بەرچاویان ڕوون نییە.

باسی لەوەشكرد، وەكو یەكێتی ژوورە بازرگانییەكان پاڵپشت دەبن بۆ ئەوەی بازرگانان و هاووڵاتیانیش زەرەرمەند نەبن، لەم چوارچێوەیە هانی بازرگانان دەدەن.

براوەکانی پەبجی مۆبایل لە وەشانی عەرەبی2022 بە هاوبەشی لەگەڵ کینتاکی ڕاگەیەنرا
پێشت براوەکانی پەبجی مۆبایل لە وەشانی عەرەبی2022 بە هاوبەشی لەگەڵ کینتاکی ڕاگەیەنرا
هاوردە و هەناردەی كاڵا زیادیكردووە
دواتر هاوردە و هەناردەی كاڵا زیادیكردووە
پەیوەندیدار