به‌رگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگه‌یاند، كه منداڵێکی كوڕ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵان له ئاودا خنكان و ته‌رمه‌كانیان تا ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی زاخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ئاگادارکراینەوە لەوەی منداڵی کوڕی تەمەن یەک ساڵ و کچێکی تەمەن ١٨ ساڵان لە ئاودا خنکاون.
به‌رگریی شارستانی زاخۆ ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کچە لەگەڵ منداڵەکەدا ناوچه‌ی سحێلا، لە گورگێران له ئاودا خنكاون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا ئێستا تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی بەردەوامن لە گەڕان به‌شوێن ته‌رمه‌كانیان.