ڕاوێژکارێکی سودانی: خشتەی بودجە پەسەند دەکرێت



ڕاوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، خشتەی بودجە پەسەند دەکرێت و ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆکانی لەبارەی خشتەی بودجەوە ڕوونكردەوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕایگەیاندوە، لەماوەی دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران، خشتە داراییەكان تاوتوێ دەكرێن، ئەو خشتانە بە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەكرێن و دواتر ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێن بۆئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی مادەی 77/دووەمی یاساكەدا دەكرێت لە بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە 13ی ساڵی 2023.

لە دوایین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند، كە ڕۆژی یەكشەممە دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجومەنەكە بۆ تاوتوێكردنی خشتەكانی بودجە بەڕێوەدەچێت.

یەکەم لیستی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی بانکی TBI کرا
پێت یەکەم لیستی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی بانکی TBI کرا
شارەزایەکی کەشناسی: لە ناوچەکانی هەرێم نمەباران و هەورەبروسکە دەبێت
دوات شارەزایەکی کەشناسی: لە ناوچەکانی هەرێم نمەباران و هەورەبروسکە دەبێت
پەیوەندیدار