یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق بەڕێکەوتن



دەستەى باڵاى حەج و عومرەى عێراق، بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانى حاجییانى عێراقى بەرەو سعودیە ڕاگەیاند، داواش لە هاووڵاتییان دەکرێت دووربکەونەوە لە ڤیزای نایاسایی.

شێخ سامى مەسعودى، سەرۆکى دەستەى حەج و عومرەى عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یەکەم کاروانى حاجییانى عێراقى بۆ مەککە بەڕێکەوتن، داواش لە هاووڵاتییان دەکەین دووربکەونەوە لە ڤیزاى نایاسایی، چونکە ڕووبەڕووى سزاى زیندانى و پێبژاردن دەبنەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، 19 هەزار حاجى بە رێگەى ئاسمانیى گەشت دەکەن و 19 هەزار حاجى دیکەش بە وشکانى دەڕۆن و سێ رۆژى دیکە، یەکەم گەشتییان لە ڕێگەى وشکانى بەرێدەکەوێت.

سەرۆکى دەستەى حەج و عومرەى عێراق ڕاشیگەیاند،  ملیار دینار تێچووى پاڵپشتى حاجییان لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە تەرخانکراوە و عێراق تەنیا وڵاتە پاڵپشتى تێچووى حەج دەکات تاوەکو کەمترین تێچووى هەبێت.

ئەمڕۆ کێ دەبێتە سەرۆکی نوێی پەرلەمان؟
پێشت ئەمڕۆ کێ دەبێتە سەرۆکی نوێی پەرلەمان؟
شەیتان پەرستەکان، دەستگیرکران
دواتر شەیتان پەرستەکان، دەستگیرکران
پەیوەندیدار