شەیتان پەرستەکان، دەستگیرکران



لە ڕۆژئاوای پارێزگای تاران و بە دیاریکراوی لە ناوچەی شەهریار، گرووپێکی شەیتان پەرستی دەستگیرکران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی زانیاری فەرجا، سەر بە پۆلیسی تاران، ناسنامەی ئەندامانی تۆڕەکەی ئاشکرا کردووە، کە ئەندامێتی ڕێکخراوە بیانییە ئەوروپی و ئێرانییەکانیان هەبووە و لەئۆپەراسیۆنێکی چڕ و تایبەتمەندا لەلایەن یەکەی ئیتلاعات و هێزە دیارەکانی پۆلیسەوە پاش ماوەیەکی زۆر لە چاودێری دەستگیرکراون.

 

گرووپەکە ١٤٦پیاو و ١١٥ ژنی لە خۆ گرتووە، کە هەردوو رەگەز بە ڕووتی لە شوێنی کۆبوونەوەی تایبەتیان بۆ شەیتان پەرستی ئامادە بوون و نیشانە و هێماکانی شەیتانپەرستی لەسەر جل و بەرگ و جەستەیان هەبووە و سێ هاووڵاتی ئەوروپیش لە نێویاندا هەن.

پۆلیس دەڵیت؛ جیا لە دەستگیرکردنی ئەندامانی گرووپەکە، دەستیان بەسەر هێماکانی شەیتانپەرستی و خواردنەوە کحولیەکان و ماددەی هۆشبەر و ٧٣ ئۆتۆمبێلدا گرتووە و ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.

یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق بەڕێکەوتن
پێت یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق بەڕێکەوتن
دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان بەردەوامە
دوات دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان بەردەوامە
پەیوەندیدار