بافڵ تاڵەبانی: پێویستمان بە هەڵبژاردنێکی بێگەردە بۆ سەقامگیری هەرێم



سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە كە ببێتە مایەی سەقامگیریی هەرێمەكەمان.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن لەگەڵ کۆنگرێسمان رۆبەرت ئادەرهۆڵت، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنی گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە و دوورخستنەوەی ململانێكان كرایەوە.

لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی یەکێتی پەرۆشیی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پاراستنی یەكڕیزیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرد و وتی، هەوڵەكانمان بۆ هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكی شایستەیە بە هاوڵاتییانمان، بۆ ئەمەش پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە كە ببێتە مایەی سەقامگیریی هەرێمەكەمان.

لەبارەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و پرسی وزە، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكرد، دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی، فاكتەری بەهێزی پاراستنی ناوچەكەمان و دوورخستنەوەی مەترسییەكانە، بۆ ئەمەش پێویستمان بە هاوكاری و هەماهەنگیی هەموولایەكە.

وتیشی، بەڕێوەبردنی كەرتێكی گرنگی وەك وزە، پێویستی بە بیركردنەوەیەكی نوێ و نیشتمانییانە هەیە، هەوڵەكانی ئێمەش لەو چوارچێوەیە و دەمانەوێت ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموولایەك

 

ئانۆ جەوهەر:بۆ لە بەغدا سیستمی کۆتا بۆ پێکهاتەکان حەڵاڵ و لە هەرێم حەرام بێت؟
پێت ئانۆ جەوهەر:بۆ لە بەغدا سیستمی کۆتا بۆ پێکهاتەکان حەڵاڵ و لە هەرێم حەرام بێت؟
ئاسایشی عێراق و سلێمانی تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد
دوات ئاسایشی عێراق و سلێمانی تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد
پەیوەنیدر