بە پێی داتاکانی ماڵپەڕی “شەفافیەت”، داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین نزیکەی 11 ملیار دیانر بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی ڕاگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 10 ملیار و 995 ملیۆن و 959 هەزار و 349 دینار بووە، بەجۆرێك كە 93%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 7%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکە.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە داهاتەکە لە رۆژی 11-17ی ئەم مانگە کۆکراوەتەوە.
ماڵپەڕی شەفافیەت رۆژی 15-12-2022 کەوتەکار کە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکات.