پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە



کەشناسی ڕایدەگەیەنێت کە ئاسمانی کوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و ساماڵدا دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە خێرایی با مامناوەند و لە نێوان 20-30 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، ئاڕاستەکەشی باکووری ڕۆژئاوا دەبێت.

سەبارەت بە پلەت گەرماش، کەشناسی ڕایگەیاند هاوشێوەی دوێنێ دەبێت، بەڵام سبەینێ 1-2 پلە بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 29

سلێمانى: 26

29 دهۆک :

زاخۆ : 30

هەڵەبجە : 29

کەرکووک: 35

سۆران : 26

حاجی ئۆمەران: 20

گەرمیان : 36

 

تورکمانەکان چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵین بۆ گەڕانەوەی کورسی کۆتاکان
پێت تورکمانەکان چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵین بۆ گەڕانەوەی کورسی کۆتاکان
نرخی زێڕ دابەزی
دوات نرخی زێڕ دابەزی
پەیوەنیدر