شارەزایەکی کەشناسی، زانیاری نوێ لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ هەینی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت:”سبەینێ تانیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆ تاوەکو كاته‌كانی ئاوابونی خۆر به‌هۆی چڕبونه‌وه‌ی هه‌وره‌وه له‌سنوری ناوچه شاخاوی و كوێستانیه‌كانی ئیداره‌ی سۆران و چۆمان و سیده‌كان و ده‌وروبه‌ری ئه‌گه‌ری هه‌ندێك بارانی كه‌م هه‌یه.
محەمەد کەلاری شارەزای کەشناسی رایگەیاند، سبه‌ی به‌یانی تا نیوه‌ڕۆ ئاسمانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و هه‌تاوو ده‌بێت له كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ تاكاته‌كانی ئاوابونی خۆر به‌هۆی چڕبونه‌وه‌ی هه‌وره‌وه له‌سنوری ناوچه شاخاوی و كوێستانیه‌كانی ئیداره‌ی سۆران و چۆمان و سیده‌كان و ده‌وروبه‌ری ئه‌گه‌ری هه‌ندێك بارانی كه‌م هه‌یه له‌هه‌ندێ شوێن ته‌نها دڵۆپه باران ده‌بێت و پاشان كۆتای پێدێت دوای ئاوابونی خۆر.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بە کەشوهەوای رۆژی شەمە کردووە و دەڵێت:” دره‌نگانێكی سبه‌ی شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌مه ئه‌گه‌ری داخلبونی هه‌ور له‌باكوره‌وه هه‌یه بۆ به‌شێكی ناوچه‌كانمان به‌زۆری سنوری دهۆك و سۆران و چۆمان و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له‌ئه‌گه‌ری جێگیربونی و نه‌گۆڕانی ئه‌گه‌ری تاوه باران و بروسك هه‌یه”