ئومێد خۆشناو: زۆرترین رێژەی دەرچووانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی لە هەولێرە



پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە قوتابییە دەرچووەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەکات کە لە تاقیکردنەوەی نیشتمانی نمرەی بەرزیان بەدەست هێناوە و دەڵێت:”سێ لە قوتابییەکانی هەولێر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، یەکەمن”.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەرەتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و یاریدەدەر و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و مامۆستایانی ڕاهێنەر و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەی هەولێر و قوتابییانی پایتەخت دەکەم بە بۆنەی تەواوبوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان”.

دەشڵێت:”بەرزترین ڕێژەی دەرچوونی قوتابییانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە ئاستی هەموو کوردستان قوتابیانی پارێزگای هەولێرن بە ڕێژەی (٦١,٠٢٪) ئەمەش بەرهەمی ماندووبونی مامۆستایان و قوتابییانە، هەروەها سێ لە قوتابییەکانی هەولێر لەسەر ئاستی هەموو کوردستان یەکەمن، بە تێکڕای نمرەی (١٠٠)”، هەروەها پێنج قوتابی هەولێری پایتەخت پلەی دووەمیان بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی هەموو کوردستان بەتێکڕای (٩٩،٨٣)”.

پارێزگاری هەولێر راشیگەیاندووە، ئەو قوتابییانەی کە پلەی سێیەمیان بەدەست هێناوە لە سەر ئاستی کوردستان، حەوت قوتابییان لە پارێزگای هەولێرن بە تێکڕای (٩٩،٦٧). بەمەش هەولێری پایتەخت پازدە قوتابی یەکەم و دووەم و سێیەمن، جیا لەوەی لە تێکڕای دەرچوونی قوتابییانی پۆلی نۆیەم هەولێری پایتەخت لە پلەی یەکەمدایە.

“سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەی هەولێر ئەو پەڕی دڵسۆزیی و خۆڕاگریی و ئەمەکدارییان نواند لە پرۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)، مایەی ڕێز و ستایشن” پارێزگاری هەولێر وادەڵێت.

ئەمشەو وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە.

کەشوهەوای سبەینێ چۆن دەبێت؟
پێت کەشوهەوای سبەینێ چۆن دەبێت؟
مەسرور بارزانی و جێفری پایت: جەختمان لە گرنگی بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە
دوات مەسرور بارزانی و جێفری پایت: جەختمان لە گرنگی بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە
پەیوەندیدار