مەسرور بارزانی و جێفری پایت: جەختمان لە گرنگی بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە کۆبوونەوە و رایانگەیاند:” هاوڕابووین لەسەر گرنگیی دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی ڕاگرتنەکەی ، چەندین ملیار دۆلار زیان بە داهاتی گشتیی عێراق کەوتووە”.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە  نووسیویەتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە و ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا کۆبووەتەوە و، بیروڕایان لەبارەی پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی وزە و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە وزەی خاوێن و نوێبووەوە و پلان و پڕۆژەکان لە پێناو باشترکردنی دۆخی کارەبا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.

دەشڵێت:”هاوڕابووین لەسەر گرنگیی دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی ڕاگرتنەکەی ، چەندین ملیار دۆلار زیان بە داهاتی گشتیی عێراق کەوتووە”.

راشێگەیاندووە، پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، سەردانی وێستگەی کارەبای ماس گڵۆبەڵ لە پیرداود و وێستگە و کێڵگەی خورماڵەی سەر بە کار گرووپ-مان لە پارێزگای هەولێر کرد و بەشەکانی هەردوو وێستگەکەمان بەسەر کردەوە.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوولا جەختمان لە گرنگی بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەتی بەکارهێنانی وزەی پاک و خاوێن و لەبەرچاوگرتنی پاراستنی ژینگە و سنووردانان بۆ پیسکردنی هەوا.

دەشڵێت:”مایەی خۆشحاڵییە گوێبیستی ئەوە بووین ئەمەریکا گرنگی بە پێشخستنی کەرتی وزە لە عێراق وهەرێمی کوردستان دەدات و پشتیوانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی لەم کەرتانەدا بتوانین هەنگاوی باشتر و پێشکەوتنی باشتر بە دەست بهێنین”.

هەروەها یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ کوردستانێکی بەهێز و گەشەسەندوو لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵدا دەربڕیوە و رایگەیاند، خۆشحاڵم کە دەبینم پیشەسازی وزە لەم ناوچەیە پێشکەوتووە و لە ئاستی پێوەر و ستانداردە جیهانییەکاندایە، کاتێک سەیری دیمەنەکە دەکەم، زۆر لە ناوچەکانی بەرهەمهێنانی نەوتمان لە ئەمریکا بیردەخاتەوە و ئێرە وەکوو (ئۆکلاهۆما)یەکی بچووک وایە .

  

ئومێد خۆشناو: زۆرترین رێژەی دەرچووانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی لە هەولێرە
پێت ئومێد خۆشناو: زۆرترین رێژەی دەرچووانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی لە هەولێرە
کتێبی ( شەشەمین لەناوچون لە لادێکەی منەوە دەستی پێکرد) بڵاودەکرێتەوە
دوات کتێبی ( شەشەمین لەناوچون لە لادێکەی منەوە دەستی پێکرد) بڵاودەکرێتەوە
پەیوەندیدار