کتێبی ( شەشەمین لەناوچون لە لادێکەی منەوە دەستی پێکرد) بڵاودەکرێتەوە



رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کتێبی (شەشەمین لەناوچون لە لادێکەی منەوە دەستی پێکرد) لە نووسینی رۆژنامەنووسی ژینگەیی خالد سلێمان کە بەشێکە لە پرۆژەی ڕۆژنامەوانی ژینگەیی لە عیراق و پرۆژەیەکی ئینتەرنیوز بڵاودەبێتەوە.

خالد سلێمان، نووسەری کتێبەکە بۆ خەڵک وتی:”کتێبی (لەناوچونی شەشەم لە لادێکەی منەوە دەستیپێکرد)  باس لە لەناوچوونی گشتی شەشەمی جۆرەکان دەکات لەسەر زەوی، ئەویش بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواو دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی مرۆڤەوە لە ناو سروشت و سیستمە ژینگەییەکاندا”.

دەشڵێت:”لەناو میدیاکانی ڕۆژئاوادا توێژینەوەو بابەتی زۆر لەسەر قەیرانی لەناوچونی جۆرەکان هەیە، بەڵام بەزمانی عەرەبی و کوردی زانیاری کەمتر دەست دەکەون و هێشتا قەیرانی هەمە-جۆریی نەبووەتە بابەتی ناو میدیاکان و ڕوبەری گشتی”.

نووسەری کتێبەکە ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو کتێبەی بەرهەمی چەند ساڵێکی کاری ڕۆژنامەوانی ژینگەییە بەپشت بەستن بەکارو گەڕانی ڕاستەوخۆ، هەروەها گرێدانیان بەڕاپۆرت و توێژینەوە زانستییەکان لەسەر لەناوچونی گشتیی شەشەمی جۆرەکان لەسەر زەوی کە دوای 66 ملیۆن ساڵ لەناوچوونی گشتیی پێنجەمی جۆرەکان ڕودەدات.

“ئەوەی لە ناوچونی شەشەمداو لەم کتێبەدا خاڵی فۆکەسە، ڕۆڵی مرۆڤە لە تێکدانی سیستمە ژینگەییەکاندا.
بەشێکی کتێبەکە لەسەر سیستمی ژینگەیی لە کوردستاندا دەوەستێت کە هەمە-جۆریی تیایدا توشی قەیرانێکی بێ وێنە بووەتەوەو کەمیش بووەتە جێگەی قسەو ڕۆماڵی میدیاکان” خالد سلێمان وادەڵێت.

مەسرور بارزانی و جێفری پایت: جەختمان لە گرنگی بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە
پێت مەسرور بارزانی و جێفری پایت: جەختمان لە گرنگی بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی نۆ راگەیەندرا
دوات ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی نۆ راگەیەندرا
پەیوەندیدار