بانکێکی عێراقی بڕی 100 ملیۆن دەداتە مووچەخۆران بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون و ئۆتۆمبێل.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکى رافیدەین ڕایگەیاندوە، ، ١٠٠مووچە وەک پێشینە دەدەنە مووچەخۆران و بە ١٨٠مانگ لێیان وەردەگرنەوە.
بانکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی پێشینەى ٢٠تاوەکو ٤٠ ملیۆن دینار بۆ کڕینى ئۆتۆمبێل دەدرێتە مووچەخۆران، و ٧٥ تاوەکو ١٠٥ ملیۆن دینار بۆکڕینى یەکەى نیشتەجێبوون دەدەنە فەرمانبەران و خانەنشینان.
ڕوونیشیکردۆتەوە ، قەرزەکە بە ١٨٠مانگ لە فەرمانبەران بەسودى ٤% تاوەکو ١٠% لێیان وەردەگیرێتەوە و مەرجى پێدانى پێشینەکانیشى بەستووەتەوە بە بەبانکیکردنى مووچە لە بانکەکە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە عێراق لەڕێگەی بانکە حکومییەکانەوە چەندین پێشینە و قەرز دەدرێتە مووچەخۆران، بەتایبەتی ئەوانەی لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە مووچەکانیان وەردەگرن، بەڵام تائێستا مووچەخۆران لە هەرێم ناتوانن سوودمەندبن لەو پێشینانە بەهۆی ئەوەی ئەو بانکانە لە هەرێم لقیان نییە، و هاوکات هێشتا مووچەکانیان تەوتین نەکراوە.