100 مووچە وەک پێشینە دەدرێتە مووچەخۆران



بانکێکی عێراقی بڕی 100 ملیۆن دەداتە مووچەخۆران بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون و ئۆتۆمبێل.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکى رافیدەین ڕایگەیاندوە، ، ١٠٠مووچە وەک پێشینە دەدەنە مووچەخۆران و بە ١٨٠مانگ لێیان وەردەگرنەوە.

بانکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی پێشینەى ٢٠تاوەکو ٤٠ ملیۆن دینار بۆ کڕینى ئۆتۆمبێل دەدرێتە مووچەخۆران، و  ٧٥ تاوەکو ١٠٥ ملیۆن دینار بۆکڕینى یەکەى نیشتەجێبوون دەدەنە فەرمانبەران و خانەنشینان.

ڕوونیشیکردۆتەوە ، قەرزەکە بە ١٨٠مانگ لە فەرمانبەران بەسودى ٤% تاوەکو ١٠% لێیان وەردەگیرێتەوە و مەرجى پێدانى پێشینەکانیشى بەستووەتەوە بە بەبانکیکردنى مووچە لە بانکەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە عێراق لەڕێگەی بانکە حکومییەکانەوە چەندین پێشینە و قەرز دەدرێتە مووچەخۆران، بەتایبەتی ئەوانەی لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە مووچەکانیان وەردەگرن، بەڵام تائێستا مووچەخۆران لە هەرێم ناتوانن سوودمەندبن لەو پێشینانە بەهۆی ئەوەی ئەو بانکانە لە هەرێم لقیان نییە، و هاوکات هێشتا مووچەکانیان تەوتین نەکراوە.

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی نۆ راگەیەندرا
پێشت ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی نۆ راگەیەندرا
دادگای باڵا تاوتوێی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی دەکات
دواتر دادگای باڵا تاوتوێی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی دەکات
پەیوەندیدار