ژمارەیەك لە خێرخوازانی دیاربەكر چالاكییەكی چێژبەخشانەیان بۆ منداڵان ئەنجام دا
بەرلە هاتنی ساڵی نوێ، ژمارەیەك لە خێرخوازە خاوەنكارەكانی دیاربەكر چالاكییەكی چێژبەخشانەیان بەناوی “هاریكاری بەهێزمان دەكات” بۆ ١٥٠ منداڵ لە ناوچەی سوور لە دیاربەكر ئەنجام دا.
چالاكییەكە كە لە كۆشكی مێژوویی زەرزەڤان ئەنجام درا، ١٥٠ منداڵ بەشدارییان تیادا كرد كە لە پێنج گەڕەكی ناوچەی سوور دەژین.
رێكخەری چالاكییەكە، سیبەل یڵدرم بە میدیاكارانی راگەیاند كە ماوەی دوو ساڵە چالاكی جۆراوجۆر بۆ منداڵان ئەنجام دەدەن.
سیبەل یڵدرم بە ئاماژەدان بەوەی كە ئەم جۆرە چالاكییانە بیرەوەری جوان لە مێشكی منداڵاندا دەهێڵنەوە، وتی: “لە میانی چالاكییەكەدا منداڵان كاتێكی خۆش بەسەر دەبەن. خواردنیان پێشكەش دەكەین و دیارییان پێ دەدەین”.
دواتر بە دەم گۆرانی و میوزیكەوە، منداڵان هەڵپەڕكێیان ئەنجام دا، پاشان پیتزایان پێ درا و دیارییان پێشكەش كرا.
موختاری گەڕەكی سولەیمان نەزیف لە ناوچەی سوور، سەلاحەددین یاڤوز بە ئاماژەدان بەوەی كە دڵخۆشكردنی منداڵان كارێكی خێرە، سوپاسی رێكخەرانی چالاكییەكەی كرد و وتی: “هیوادارین هەموو ساڵێك ئەم جۆرە چالاكییە ئەنجام بدرێت”.