ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری دێرینی کورد بڕیارەکەی دادگای تورکیای بە سیاسی و سزادان و بێدەنگکردنی گەلی کوردە.
ئەحمەد تورک ئاماژەی بەوەشدا، دەزانین دۆسیەی کۆبانێ هیچ پەیوەندییەکی بە یاساوە نییە و بەتەواوی بڕیارێکی سیاسییە کە ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە سیاسەتی دیموکراسی، ژیانێکی ئازاد و دیموکراسیانە.”
تورک کە لە هەڵبژاردنی 31ی 3دا وەک هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی ماردین هەڵبژێردرا، بە کەناڵی ئیلکەی ڕاگەیاندووە، بڕیارەکە لەلایەن دادوەرەکانەوە نەدراوە، چونکە بڕیارێکی سیاسییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سزادانی خۆی و هاوڕێکانی بڕیاری ئەو کەسانەیە کە دان بە دیموکراسیدا نانێن و دەیانەوێت دابەشکاری قووڵ لە کۆمەڵگەدا دروست بکەن، و هۆکاری ئەم سزایانە دۆسیەی شەڕی کوردە لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
وتیشی”ئازایەتی کورد بەرامبەر چەتەکانی داعش هۆکاری دۆسیەیەکی سیاسییە، وەڵامدانەوەی دیموکراسیانەی کورد بۆ دڕندەیی داعش بنەمای ئەم دۆسیەیە و هەمووان دەزانن کە سیستمی داد بێلایەن نییە و لەژێر کۆنترۆڵی سیاسیدایە، گەلەکەمان کاردانەوەی دیموکراسی خۆی نیشان دەدات. ”
ئەحمەد تورک ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حکومەت سزای قورسیش بەسەر خۆی و دۆستەکانیدا بسەپێنێت، ئەوا ئەوان لە خەباتی ئازادی و دیموکراسی ڕاناگرن و ئەگەریش نەبن، گەلی کوردستان بەردەوام دەبێت لە تێکۆشان بۆ دۆزی ئەوان.