“بڕیارەکانی دادگای ئەنقەرە سیاسییە و بۆ بێدەنگکردنی گەلی کوردە”



ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری دێرینی کورد بڕیارەکەی دادگای تورکیای بە سیاسی و سزادان و بێدەنگکردنی گەلی کوردە.

ئەحمەد تورک ئاماژەی بەوەشدا، دەزانین دۆسیەی کۆبانێ هیچ پەیوەندییەکی بە یاساوە نییە و بەتەواوی بڕیارێکی سیاسییە کە ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە سیاسەتی دیموکراسی، ژیانێکی ئازاد و دیموکراسیانە.”

تورک کە لە هەڵبژاردنی 31ی 3دا وەک هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی ماردین هەڵبژێردرا، بە کەناڵی ئیلکە‌ی ڕاگەیاندووە، بڕیارەکە لەلایەن دادوەرەکانەوە نەدراوە، چونکە بڕیارێکی سیاسییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سزادانی خۆی و هاوڕێکانی بڕیاری ئەو کەسانەیە کە دان بە دیموکراسیدا نانێن و دەیانەوێت دابەشکاری قووڵ لە کۆمەڵگەدا دروست بکەن، و هۆکاری ئەم سزایانە دۆسیەی شەڕی کوردە لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

وتیشی”ئازایەتی کورد بەرامبەر چەتەکانی داعش هۆکاری دۆسیەیەکی سیاسییە، وەڵامدانەوەی دیموکراسیانەی کورد بۆ دڕندەیی داعش بنەمای ئەم دۆسیەیە و هەمووان دەزانن کە سیستمی داد بێلایەن نییە و لەژێر کۆنترۆڵی سیاسیدایە، گەلەکەمان کاردانەوەی دیموکراسی خۆی نیشان دەدات. ”

ئەحمەد تورک ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حکومەت سزای قورسیش بەسەر خۆی و دۆستەکانیدا بسەپێنێت، ئەوا ئەوان لە خەباتی ئازادی و دیموکراسی ڕاناگرن و ئەگەریش نەبن، گەلی کوردستان بەردەوام دەبێت لە تێکۆشان بۆ دۆزی ئەوان.

 

دادگای باڵا تاوتوێی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی دەکات
پێشت دادگای باڵا تاوتوێی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی دەکات
هەڵەبجە وەک یەکەم پارێزگای عێراق بووە ئەندامی تۆڕی شارە بەهێزەکان
دواتر هەڵەبجە وەک یەکەم پارێزگای عێراق بووە ئەندامی تۆڕی شارە بەهێزەکان
پەیوەندیدار