توركیا شەش گومانلێكراوی داعش دیپۆرتی عێراق دەكاتەوە



 

بڕیاری دیپۆرتكردنەوەی ئەو شەش گومانلێكراوەی داعش دەركرا كە دوێنێ لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە پارێزگای چانكری، دەستگیر كرابوون.

لە چوارچێوەی ئەو لێكۆڵینەوەیەدا كە لەلایەن سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی چانكری-یەوە ئەنجام دەدرێت، شەش گومانلێكراو كە لەلایەن تیمە پەیوەندیدارەكانەوە لە ئۆپەراسیۆنێكدا دەستگیر كرابوون و دەركەوتبوو پێشتر لەناو رێكخراوی تیرۆریستیی داعش چالاكییان ئەنجام داوە، دوای رێكارەكانیان لە بنكەی پۆلیسەوە گواسترانەوە بۆ دادگا.

گومانلێكراوان كە بە رێنمانی داواكاری گشتیی بڕیاری دیپۆرتكردنەوەیان دراوە، رادەستی ناوەندی ناردنەوەی كۆچبەران كران.

دوێنێ لە ئۆپەراسیۆنێكدا، شەش گومانلێكراوەكە كە سەرجەمیان هاووڵاتی عێراقی بوون دەستگیر كرابوون.

لە دیاربەكر چالاكییەكی منداڵان بەڕێوەچوو
پێت لە دیاربەكر چالاكییەكی منداڵان بەڕێوەچوو
لە ناوچەیەكی دیكە جەنگی ڕووسیا و ڕۆژئاوا خەریكە سەرهەڵبدات
دوات لە ناوچەیەكی دیكە جەنگی ڕووسیا و ڕۆژئاوا خەریكە سەرهەڵبدات
پەیوەنیدر