“هەوڵی ئێمە لەپێناو دروستکردنی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەیە”



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لە واشنتن، لەگەڵ ئادەم سمیس، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە کرد و رایگەیاند،هەوڵی ئێمە لەپێناو دروستکردنی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەیە، هێزێکی دوور لە بەرژەوەندیی حزبی کە ئامانجەکەی تەنیا پاراستنی کوردستان و سەقامگیریی خەڵکەکەمان بێت.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ستایشی هەوڵی بەردوامی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کرد لە پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە و داواشیکرد، هاوکاری و هەماهەنگییەکان بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاشتی و ئارامیی ناوچەکە بەردەوامبێت.

ڕووداوەکانی کۆبانێ چی بوون؟ ئەحمەد تورک بۆ سزادرا؟
پێت ڕووداوەکانی کۆبانێ چی بوون؟ ئەحمەد تورک بۆ سزادرا؟
لە کوردستان کارگەیەکی ئۆتۆمبێل دادەمەزرێت
دوات لە کوردستان کارگەیەکی ئۆتۆمبێل دادەمەزرێت
پەیوەندیدار