لە هەولێر چارەسەری گرفتی لافاو دەکرێت



فەرمانگە پەیوەندارەكان لە هەولێر بۆ ئامادەكردنی دەرخستەیەك بۆ چارەسەركردنی گرفتی لافاو و كۆبوونەوەی ئاوی زیادە ڕاسپێردران.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممە، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە چارەسەرکردنى ئەو شوێن و جێگایانەى كە لە سەنتەرى شارى هەولێر و دەوروبەری لە کاتى دابارینى باراندا گرفتى پەنگخواردنەوەى ئاویان بۆ دروست دەبێت، ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر ئەو شوێن و جێگایانەى کە لە سەنتەرى شارى هەولێر و دەوروبەری لە کاتى دابارینى بارانى زۆردا گرفتى پەنگخواردنەوەى ئاویان هەیە، بەهۆیەوە بەشێک لە هاووڵاتییان زیانیان بەردەکەوێت و لە چەند شەقامێکى گشتیش ئاستەنگى هاتوچۆی لێدەکەوێتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران بەزووترین کات بە دواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردى ئەو شوێنانە بکەن و دەرخستەى پێویستییان بۆ ئامادە بکرێت بۆ چارەسەرکردن و دووبارە نەبوونەوەی ئەو گرفتە.

لە کۆتاییشدا، دواى ئەوەى بەدواداچوونى بۆ سەرجەم ئەو هەنگاو و کارانە کرا کە لە ماوەى ڕابردوودا لەلایەن فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانەوە بۆ کەمکرنەوەى مەترسییەکانى ڕوودانى لافاو و زیانەکانى و چارەسەرکردنى هۆکارەکانى ئەنجامدراوە، دەستخۆشى لە سەرجەم لایەنەکان کرا و جەخت لە هەماهەنگی زیاترى نێوانیان کرایەوە.

لە کوردستان کارگەیەکی ئۆتۆمبێل دادەمەزرێت
پێت لە کوردستان کارگەیەکی ئۆتۆمبێل دادەمەزرێت
زانا هۆڵەندییەکە: لە سبەینێوە ڕوودانی زنجیرەیەک بوومەلەرزە دەستپێدەکات
دوات زانا هۆڵەندییەکە: لە سبەینێوە ڕوودانی زنجیرەیەک بوومەلەرزە دەستپێدەکات
پەیوەندیدار