زانا هۆڵەندییەکە: لە سبەینێوە ڕوودانی زنجیرەیەک بوومەلەرزە دەستپێدەکات



زانا هۆڵەندییەکە هۆشداری لە ڕوودانی زنجیرەیەک بوومەلەرزە دا، کە لە سبەینێوە دەستپێدەکات و گوڕەکەی زیاتر دەبێت لە ٧ پلەی ڕێختەر.

ڕۆژی پێنجشەممە، فرانک هۆگربێتس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی ڕایگەیاند، زنجیرەیەک بوومەلەرزەی “وێرانکەر” لە چەند وڵاتێک ڕوودەدات کە لە سبەینێوە دەستپێدەکات تا ٢٣ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

فرانک هۆگربێتس لە ڤیدیۆیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، لێکنزیکبوونەوەی ئەندازەیی هەسارەکان و مانگ لە ماوەی نێوان ١٧ بۆ ١٨ی ئایاری ئەم مانگە و تەنانەت لە ماوەی ٢٢ بۆ ٢٣ی ئەم مانگەدا پێدەچێت زنجیرەیەک بوومەلەرزەی وێرانکەری لێبکەوێتەوە.

ئەو زانایە پێشبینیشی کرد، پێدەچێت گوڕی بوومەلەرزەکە بگاتە ٧ و ٨ بە پێوەرەکانی ڕێختەر، لەکاتێکدا بوومەلەرزە لە سەرووی پلەی ٧ ​​و زیاتر بە بوومەلەرزەی وێرانکەر دادەنرێت.

پێشبینیشی دەکرد لە هەفتەی کۆتایی مانگی ئایاردا زیادبوونی چالاکییە بومەلەرزەییەکان بەردەوام بێت، بەڵام تا ئێستا ئاماژەی بە ناوچەکان نەکردووە.

پێشبینی و هۆشدارییەکانی ئەو زانا هۆڵەندییە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لە سەرانسەری جیهاندا دروستکردووە، بەو پێیەی ئەو پێشبینیانەشی بەستەوە بە گرێدانی هەسارەکان لە بۆشایی ئاسمان و ڕێکخستن و دروستبوونیان، کە کاریگەری لەسەر زەوی دەبێت و دەبێتە هۆی ڕوودانی  بوومەلەرزە.

هەندێک لەو پێشبینیانە لەم دواییانەدا کاریگەرییان لەسەر چەند شوێنێکی سەر زەوی هەبووە لە شێوەی بوومەلەرزەیەک کە چەند وڵاتێکی گرتەوە، بێگومان ئەو توێژەرە هۆڵەندییە دەرفەتەکەی لەدەست نەدا و لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە لە ماڵپەڕی “X” وەبیری فۆڵۆوەرەکانی خستەوە کە لە پێشوویدا پێشبینی ئەم بوومەلەرزانەی کردووە، تەنانەت هەندێک لەو ناوچانەی دەستنیشان کردووە کە بوومەلەرزەکان ڕوویداوە.

لە هەولێر چارەسەری گرفتی لافاو دەکرێت
پێت لە هەولێر چارەسەری گرفتی لافاو دەکرێت
کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا
دوات کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا
پەیوەندیدار