چەم و گۆمەكان بەستوویانە



 

لە پارێزگاكانی قەرس، ئاگری و ئەردەخان بەهۆی كەشوهەوای ساردەوە، هەندێك لە چەم و گۆمەكان بەستوویانە.

دوای ئەو بەفرەی دوێنێ باری، كەشوهەوای سارد لە قەرس كاریگەر بوو.

بەشێك لە هاووڵاتییان لە كارپێكردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانیان رووبەڕووی ئاستەنگی بوونەوە.

بەهۆی سەرماوسۆڵەوە دار سنەوبەرەكان بە زوقم داپۆشران و سیخەسۆڵەیش لە سوێبانی خانووەكان دروست بوو.

كاریگەریی سەرماوسۆڵە لە ئاگری بەردەوامە.

لە شارەكەدا كە بەهۆی كاریگەریی سەرماوسۆڵە چەم و رووبارەكان دەستیان بە بەستن كردووە، چینی بەستوو لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەكان دروست بوو.

لە پارێزگای ئەردەخانیش هاووڵاتییان جامی ئۆتۆمبێلەكانیان بە بەتانی داپۆشی.

هەروەها سەرچاوەكانی ئاو لە پارێزگاكە بەستوویەتی.

 

كارەبای ناو بازاڕی سلێمانی دەبێت بە پریپەید
پێت كارەبای ناو بازاڕی سلێمانی دەبێت بە پریپەید
هەسەدە ئۆپەراسیۆنێكی دژی داعش دەستپێكرد
دوات هەسەدە ئۆپەراسیۆنێكی دژی داعش دەستپێكرد
پەیوەنیدر