چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان لە یەمەن لەناوبران



چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی یەمەن لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان تێکشکێنران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، کە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانی یەمەن تێکشکاندووە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” ڕایگەیاند، دوای ئەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان دیاریکرا کە بوونەتە هەڕەشەیەکی نزیک بۆ سەر ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان، تێکمان  شکاندن.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەم ڕێوشوێنانە بۆ پاراستنی ئازادی کەشتیوانی و پارێزراو و سەلامەتکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکانە بۆ کەشتییە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانان و بازرگانییەکان دەگیرێنەبەر.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حوسییەکان دوێنێ چوارشەممە، ڕایانگەیاند، کەشتی تێکدەری ئەمریکییان لە دەریای سوور بە ژمارەیەک مووشەکی دەریایی کردووە ئامانج.

لەڕێی قەدی درەختەکانەوە ئاشکرابوو… ساڵی ڕابردوو، گەرمترین ساڵ بووە
پێت لەڕێی قەدی درەختەکانەوە ئاشکرابوو… ساڵی ڕابردوو، گەرمترین ساڵ بووە
نرخی زێڕ بەرزبووەوە
دوات نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پەیوەندیدار