بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار و دەست بەسەرداگرتنی بڕی(یانزە کیلۆ و نیو ) ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ راگەیاند.
بەرێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:”دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی ١٣ـی٥ـی٢٠٢٤ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان لە شاری موصڵ بەهاوکاری و هەمانگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی “نەینەوا” لەچالاکیەکدا توانییان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کاری بازرگانییان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد”.
دەشڵێت:”هەر لەو چالاکییەدا بڕی (یانزە کیلۆ و نیو) ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیرا و ئێستا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر ڕێڕەوی لێکۆلینەوە دان”.