نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆن دەکات.
نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتوو١٧-٥-٢٠٢٣،بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و سەرۆکێکی نوێ هەڵئەبژێردرێت.
هەر بەگوێرەی کارنامەکە لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکرێ بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بۆ ٧ / ١ /٢٠٢٥ تا بتوانێ سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات