وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە ٤٤٣ ملیار دینار خرایە سە هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥ ی ئایار، بڕی ٤٤٣ ملیار دینار وەک شایستەی مانگی نیسانی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
بەڵام هێشتا پارەی مووچەی هێزە سەربازی و ئەمنییەكان ڕەوانەی هەرێم نەكراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ بڕی زیکەی ١٦٨ ملیار دینار بە سێ گوژمە وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان